_7-550x550h.jpg)
بەرواری بڵاوکردنەوە: ساڵی ١٨٧١
نووسەر: لویزا مەی ئەلکۆت
ڕۆمانی پیاوە بچووکەکان لە ساڵی ١٨٧١دا بڵاوکرایەوە، نووسەر ئیلهامبەخشی چیرۆکەکەی لە باوکیەوە وەرگرتووە کە خولیای چاکسازی پەروەردەیی بووە، هەروەها لە قوتابخانەیەکەوە کە دامەزراندووە. ئەم ڕۆمانە سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا و وەرگێڕدرا بۆ چەندین فیلم و زنجیرە ئەنیمەیشنێکی ژاپۆنی کە لەلایەن ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی نیپۆن بەرهەم هێنرا وەک بەشێک لە زنجیرەی شانۆی شاکارە جیهانییەکان، تیشکی خستە سەر “نان” کە یەکێک بوو لە دوو خوێندکارەکەی قوتابخانەکە و لە ساڵی... جیهانی عەرەبی وەک “نۆوار”.
جۆ نەک هەر قوتابخانەیەکی بۆ کوڕان دامەزراند، بەڵکو دڵنیا بوو لەوەی شوێنەکە ببێتە ماڵێکی ڕاستەقینە، بە تایبەت بۆ منداڵانی بێ باوک. بە هاوکاری هاوسەرەکەی پرۆفیسۆر بایر دڵی شکاویان چاککردەوە و خۆراک و دەرمانی بۆ جەستە نەخۆشەکانیان دابین کرد. ئەو پێی وابوو خۆشەویستی ”گوڵێکە کە لە هەر خاکێکدا گەشە دەکات، هەروەها میوەی شیرینی موعجیزەکانی بەهۆی بەستەڵەکی پایز یان بەفری زستانەوە لەناو ناچێت، بەڵکو بە درێژایی ساڵ بە جوانی و بە تام دەگوڵێت، بەرەکەتی بۆ هەرکەسێک دەبەخشێت و هەرکەسێک وەریبگرێت .”
کاتێک دونیا بوو بە گوندێکی بچووک، مەودای نێوان پیاوێک و براکەی زیاتر بوو، خاکەکە بێ بەرهەم بوو و "گوڵی خۆشەویستی" وشک بووەوە. ئەم ڕۆمانە بانگهێشتێکە لە “لە جۆ و پیاوە بچووکەکانیەوە” بۆ خوێنەر بۆ ئەوەی دڵی پڕ بکات لە میهرەبانی و قەدرزانی بۆ شتە جوانەکانی ناو سروشت و مرۆڤەکان، بۆ ئەوەی درک بەو جەوهەرە بکات کە چاو نایبینێت.
- Stock: In Stock
- Model: book