
و پاشان هیچ نەبوون
بەرواری بڵاوکردنەوە: 01/10/2005
نووسەر: ئاگانا کریسێتی
ڕووداوەکانی لە دەوری دە کەسدا دەسوڕێنەوە کە هیچ شتێکی هاوبەشیان نییە و هیچ هاوئاهەنگییەکیان لە نێوانیاندا نییە. بانگهێشتنامەیەکی پڕ لە نهێنی، ئەوانی بۆ دوورگەیەکی وێران و دابڕاو ڕاکێشا، لەناکاو لە کاتی خواردنی ژەمی ئێوارەدا گوێیان لە دەنگی خانەخوێی نەناسراو بوو کە هەریەکەیان بە تاوانێک تۆمەتبار دەکرد و زۆری نەخایاند یەکەم کەسی بانگهێشتکراوان بە مردوویی کەوت. گرژییەکە کاتێک زیاتر دەبێت کە بانگهێشتکراوەکان تێبینی ئەوە دەکەن کە بکوژەکە کەسێکی تر نییە جگە لە یەکێکیان. یەک بە یەک کەم دەبنەوە
5.000IQD
- Stock: In Stock
- Model: book