
نووسەر: سیلڤیا بیچ
ژمارەی لاپەڕەکان: ٣١٢
وەرگێڕانی: عەبدولوەهاب سلێمان
ساڵی بڵاوکردنەوە: ٢٠٢٣
سیلڤیا بۆ دایکی نووسی: پێویستم بە پارەیە، بڕیارە کتێبخانەیەک بکەمەوە. لێرەوە سیلڤیا هەوڵیدا قەرز بکات بۆ ئەوەی پارەیەکی پێویست بۆ دامەزراندنی پڕۆژەیەکی گەورەی ڕۆشنبیری بەدەستبهێنێت و ئەوەی خوێنە پێویستی پێیەتی دابین بکات و زۆرترین ژمارەی ئەو کەسانە ڕابکێشێت بۆ ئەوەی کتێبخانەکە ببێتە چرایەکی ڕۆشنبیری کە خەونی دروستکردنی دەبینی
لەم کتێبەدا سیلڤیا بیچ بیرەوەرییەکانی خۆی سەبارەت بە دروستکردنی سەرکەوتن دەخاتە ڕوو، و چۆن دەستی پێکردووە، ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی بووەتەوە بۆ ئێمە دەخاتەڕوو، هەروەها چیرۆکەکانی لەگەڵ سەردانکەران و خوێنەران و نووسەران و هەندێک لە بڵاوکەرەوەکان دەگێڕێتەوە، کە بەشدارییەکی زۆریان لە سەرکەوتنەکەدا کردووە لە کتێبخانەکە. وەک سیلڤیا ئەزموونی خۆی لە جیهانی چاپ و بڵاوکردنەوەدا باس دەکات، ئەم ئەزموونە بازدانێکی چۆنایەتی بوو لە مێژووی کتێبخانەکەدا، بەتایبەتی کە کاری لەسەر چاپکردنی زۆر کتێب نەکردووە، بەڵام زۆربەی ئارەزووەکانی لە چاپکردن و بڵاوکردنەوەی بەرهەمە بەناوبانگەکەی جەیمس جۆیس بووە، یولیسس.
- Stock: In Stock
- Model: Book