
نووسەر: مارسێل ئایم
ژمارەی لاپەڕەکان: ٢٩٢
ساڵی بڵاوکردنەوە: ئابی ٢٠٢٢
ڕۆمانی ئاروانوس بەرهەمێکی داهێنەرانەی ڕۆماننووسی فەڕەنسی مارسێل ئایمێیە، لە ساڵی ١٩٤٨ چاپکراوە، سێیەم بەرهەمی سێ بەرهەمی گێڕانەوەی سیاسییە، کە بە ڕۆمانی سەفەر لە ساڵی (١٩٤١) دەست پێدەکات، و بە ڕۆمانی ڕێگای شاگردەکان بەردەوام دەبێت لە ساڵی (١٩٤٦).
ئەم ڕۆمانە لە کاتی بڵاوبوونەوەیدا سەرنجی توێژەران و چاودێرانی ڕانەکێشا، بەهۆی سروشتی ئاڵۆزی و پرسە تێکەڵاوەکانی و بنیاتنانی سەریەککەوتوو، بەڵام هەر زوو سەرنجی زانایانی ئەدەبی و تیۆریست و خوڵقێنەرانی دیکەی ڕاکێشا و بەم شێوەیەش وابوو کە... کلۆد بێری دەرهێنەر و بەرهەمهێنەری فیلمی فەرەنسی لە ساڵی ١٩٩٠دا کردە فیلم.
تایبەتمەندی ئەم بەرهەمە لە ڕەنگینیی ستایل و نابغەی پێشکەشکردن و فرەچەشنی پرسەکان و دژایەتی دیدگاکاندایە، لە هەندێک کاتدا لە نێوان جددی و گاڵتەجاڕیدا دەگۆڕێت، ڕووداو و ململانێکان دەگێڕێتەوە کە دوای جەنگی جیهانی دووەم ڕوویانداوە لە شارۆچکەیەکی بچووک بە ناوی “بێلیمۆن.” ئەم گوندە لە سەردەمی ڕزگارکردنیدا بۆردومانی سەختی لێکەوتەوە و دانیشتوانی بێلیمۆن بۆ ماوەی چوار ساڵ تووشی بەڵای داگیرکاری نازییەکان بوون و دەرئەنجامەکانی ئەمەش خەسارێکی گەورەی مرۆیی و ماددی بوو.
- Stock: In Stock
- Model: Book