
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠٢٣
ناوی نووسەر: سابین مێلیکۆر بۆنێت
ئایین و دەوڵەت و دواجاریش دەسەڵاتی پیاو. لە نێوان ڕەگەزپەرستی جێندەریدا. وە لێکدانەوەی کردار و کاردانەوەی نێوان ژن و پیاو و بە گوناه زانینی پێکەنین هەر لە کۆنەوە. پیاوان هەر لە سەرەتای زەمانەوە پێکەنینی ژنان وەک نیشانەی سووکایەتیکردن سەیریان کردووە. لێکۆڵینەوەیەکە لە مێژووی پێکەنینی ژنان. لە سەردەمی پێشوودا پیاوان بە پێی ئارەزوو و مەزاجیان چۆن ئەم پێکەنینەیان لێکدەدایەوە؟ پێکەنینی هەموو ژنێک دەربڕینی بێ بایەخی، ئارەزووی، سووکایەتیکردن، یان ئینکاریکردنە. بۆنێت دەستی خستە سەر هەموو ئەم خاڵانە و هەموو ئەو قۆناغە کاتانەی کە پێکەنینی ژنانیان وەک گوناهێک لێکدەدایەوە کە لەلایەن ژنانەوە ئەنجامدراوە. ئەمە کردەوەیەک بوو کە بۆ ئەرستۆکراسی و بۆرژوازی و چینی نوخبە لە هەموو کۆمەڵگەیەکدا نەگونجاو بوو، بەتایبەتی کۆمەڵگەی فەرەنسی، کە بۆنێت بە درێژی باسی دەکرد. بەڕاستی ئەم کتێبە جیاوازە لە شێوازی نووسینەکەیدا، لە یەکێک لە بابەتەکانیدا بەناونیشانی، بۆنێت باسی چیرۆکێکی کردووە کە پێشتر لە زنجیرە کارتۆنی چیرۆکە جیهانییەکان لە ژێر ناوی (قازی زێڕین) سەیریمان دەکرد و چۆن پێکەنینی شازادە ئامانج بووە لە باوکەکە. لە چیرۆکە هاوشێوەکانی تردا، کۆتاییەکان جیاواز بوون بەپێی ئەوەی کە چەندە ڕاست بوون کاتێک دەگوازرێنەوە.
- Stock: In Stock
- Model: Book