
دووڕووییەکە جوان بوو
نوسەر: خالد غاتاس
ژمارەی لاپەڕەکان: ١٤٣
“ودووڕوویی جوان بوو” یەکەم کتێبی نووسەرە، کورتە ڕۆمانی فەلسەفی لەخۆدەگرێت کە ڕەنگە لە سەرەتادا وا دەرنەکەوێت کە بەیەکەوە گرێدراون، بەڵام گومانی تێدا نییە کە جەوهەرەکەیان لە ئێمەی مرۆڤدا یەکگرتووە.
ئەم ڕۆمانانە باس لە دووڕیانەکانی کۆمەڵایەتی و تاکەکەسی ڕووبەڕووی مرۆڤی مۆدێرن دەکەنەوە، بەڵام نووسەر ڕێگەچارە بۆ هیچ کام لەو دووڕیانانە پێشکەش ناکات، بەڵکو بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هەوڵدەدات دەرگای بیرکردنەوە بۆ خوێنەر بکاتەوە تا بیر لەوە بکاتەوە کە دونیای ئەمڕۆ بەرەو چی بووە لە ڕووی لەدەستدانی ناسنامە و زیادەڕەوی لە عەقڵانییەت و زیادەڕەویکردن لە کراوەیی.. ئالوودەبوون بە تەکنەلۆژیا و ئەو شتانەی تر کە کاریگەرییان لەسەر جەوهەری مرۆڤ و تواناکانی هەیە
15.000IQD
- Stock: In Stock
- Model: Book